12/2/2008 مێژووی ڤالانتاین و ورد بونه‌وه‌یه‌ك !
ڕێباز ئیكرام قه‌ره‌داغی، سلێمانی
ڤالانتاین بوه به‌و وشه‌یه‌ی كه‌ڕۆژێك بۆ خۆی بپچڕێت و به رۆژو یادی خۆشه‌ویستی ناوزه‌د بكرێت.
سه‌ره‌تا با بزانین مێژوی ئه‌م وشه‌یه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ی پێی ده‌وترێت (ڕۆژی خۆشه‌ویستی) چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌سه‌رده‌می ڕۆمانی كۆنداو له‌كۆتایی سه‌ده‌ی سێهه‌مدا، ڕاهیبێكی گاور هه‌بوه، ناوی ڤالانتاین بوه، بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی كردوه بۆ نوێژ و گه‌نجانی هانداوه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رێتی، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه كلودیوسی ئیمپراتۆر توڕه ببێت، چونكه ئه‌و پێی وابوه كه‌خێزانداره‌كان و هاوسه‌رداره‌كان ناتوانن ببنه سه‌ربازی به‌هێز ... هاوسه‌رێتی و ژن هێنان له‌دیدی ئیمپراتۆردا هۆكارێك بوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان فێری ته‌مبه‌ڵی ببن و نه‌توانن له‌ژن و منداڵه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه. به‌و شێوه‌یه ئه‌و ته‌نها بیری له‌خوێن ڕشتن ده‌كرده‌وه، بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنانی دا. به‌ڵام (ڤالانتاین)ی قه‌شه، به‌شه‌و له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌نهێنی و له‌تاریكی شه‌ودا، مه‌راسیمه‌كانی هاوسه‌رگیرێتی بۆ كوڕ‌و كچه‌كان ئه‌نجام ئه‌داو گوێی به‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه نه‌ئه‌دا. كاتێك ئیمپراتۆر به‌م كاره‌ی ڤالانتینی زانی بڕیاری گرتنی ده‌ركردو خرایه زیندانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و كه‌وته خۆشه‌یستی كچی پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌یه‌وه كه كوێر بوو، وه پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو ببرێت، به‌به‌ردباران كردن و سه‌ربڕینی، نامه‌یه‌كی ! خودا حافیزی بۆ نارد كه تێیدا نوسیبوی: "له‌ڤلانتاینته‌وه"From your Valentine".
لێره‌وه چه‌ندین جۆری گوزارشت كردن له‌خۆشه‌ویستی سه‌ری هه‌ڵدا به‌ناوی ڤالانتینه‌وه. به‌شێوه‌ی نامه، گوڵ، كارتێك كه‌له‌سه‌ری نوسراوه "له‌ڤالانتاینته‌وه".
وه ده‌ڵێن یه‌كه‌م كارت كه ڤالاینتاینی لێ نوسرابێت، له‌لایه‌ن چارلز دوق ئورلیانزه‌وه بوو له‌ساڵی 1415.
وه 14 ی شوباتی ساڵی 270، كه ڕۆژی كۆتایی پشوی به‌هاری ڕۆمانیه به (بلوبیركالیا) ناوده‌برا، رۆژێك بوو كه ڤالانتینی تێدا به‌رد باران كرا‌و سه‌ر بڕرا، وه به‌هۆی هاوكات بوونی كوژرانی ڤالانتاین و كرانه‌وه‌ی گوڵ، ئه‌و ڕۆژه‌یان لای خۆیان به پیرۆز ڕاگرت و به‌ناوی "ڤالانتینی قه‌شه" خرایه نێو تۆماری مه‌سیحییه‌وه.. وه‌كاتێك ڕۆما بوو به مه‌سیحی، كاهینه‌كان پشوی به‌هاریان له15 ی شوباته‌وه گۆڕی بۆ 14 ی شوبات و ناونرا به ڕۆژی ڤالانتاین.
بۆیه ئه‌و ڕۆژه له‌ڕۆژ ژمێری مه‌سیحیدا وه‌ك پشویه‌كی كه‌نیسه‌یی داده‌نرا، تا پاپای پۆلصی شه‌شه‌م له‌ساڵی 1969 له‌روزنامه‌ی پشوه فه‌رمییه‌كان لایبرد.
به‌ڵام هه‌ر وه‌كو ڕۆژێك مایه‌وه كه عاشقان گوڵ و نامه‌و .... تێدا داگۆڕنه‌وه.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه چه‌ند ده‌ره‌نجامێك و پێویسته ورد به‌نه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ین له‌م ڕۆژه :
• ڤالانتاین جه‌ژن نییه به‌ڵكو، ئه‌وه مێژوه‌كه‌ی بوو كه‌باسمان كرد! ، كه ته‌نانه‌ت لای دانه‌رانی ئه‌و بۆنه‌یه‌ش وه‌كو جه‌ژن نه‌ماوه.
• ڤالانتین هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی، نه‌له‌دوور نه له‌نزیك به كلتور‌و ئاین و مێژوی نه‌كورد نه موسڵمانانه‌وه نییه، واته نه بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه نه بۆنه‌یه‌كی ئاینی نییه.
• خۆشه‌یستی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و به گۆڕینه‌وه‌ی گۆڵێك یان پێدانی كارتێكی دڵاوی ته‌واو نابێت، به‌ڵكو موماره‌سه‌یه‌كه ته‌نها له‌عاتیفه‌و سوز پڕكنایه‌ت به‌ڵكو دڵسۆزی و لایه‌نی كرداری ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت.
• پێویسته دام‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه هانی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بده‌ن كه كارئاسانی بۆ كوڕان و كچان بكه‌ن بۆ گه‌یشتنیان به یه‌كتری، به‌ڕێگای ته‌ندروست و شه‌رعیی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته میدیاكان گرنگی به‌لایه‌نی پێگه‌یاندنی مه‌عریفیی گه‌نجان بده‌ن، نه‌ك زه‌قكرنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنانه‌ی كه سودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
له‌كۆتاییدا خۆشه‌ویست هه‌موو ڕۆژێكی وه‌كو جه‌ژن وایه‌و به‌ته‌نها ڕۆژێك تێر ناخوات، چونكه ژیان بێ خۆشه‌ویستی مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه... خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ر (درودو خوای لێبێت)و په‌یامه‌كه‌ی و هتد، پاشان خۆشه‌ویستی یارو ئازیز‌و دۆستان و هاوسه‌رو ده‌ستگیران و هاوخه‌مان....
هيوادارم بابه تيكى سود به خشبيت بؤهه م‌و لايه ك
http://www.knewsdaily.org/Malper.aspx
